ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زانیاری نوێ لە میدیای ئیتاڵی و ئینگلیزیەوە لە بارەی داهاتووی لاوتارۆ مارتینێز

یاریگا- زانیاری نوێ لە بارەی لاوتارۆ مارتینێز و هەنگاوی داهاتووی یاریزانەکە، مایەی شۆکە بۆ بارسێلۆنا.

بە گوێرەی سکای سپۆرتس و لاگازیتا، لە ماوەیەکی نزیکدا هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلاندا نوێ دەکاتەوە. ئەمەش بەهۆی بێ هیوابوونی لاوتارۆ و بارسا بەهۆی قورسی و ئاڵۆزی ڕێگەکان بەرەو کامپ نو.

یەکلایی بوونەوەی ئینتەر بۆ هێشتنەوەی گۆڵکارەکەی، دوای ئەوە دێت کە بلاوگرانای شەیدای لاوتارۆ ناتوانێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی (111) ملیۆن یۆرۆ بدات، یانیش 90 ملیۆن و یاریزانێکی بارسا، بەوپێیە لە ئێستادا بلاوگرانا دەناڵێنێت بەدەست گرفتی داراییەوە بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە داراییەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button