یاریگا
فەرمی : بارسێلۆنا سەرکەوت بەسەر نەیماردا !
یاریگا – دوای چەند ساڵ کێشە و دادگایی لەنێوان نەیمار و بارسێلۆنا لەکۆتاییدا بارسێلۆنا کەیسەکەی بردەوە .
کەمێک پێش ئێستا بەفەرمی دادگای نێودەوڵەتی ئیسپانی لەبەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا بڕیاڕیدا و پێویستە نەیمار 7 ملیۆن یۆرۆ بدات بە بارسێلۆنا .
ساڵی 2016 کاتێک نەیمار بۆندەکەی نوێ کردەوە 7 ملیۆن یۆرۆی وەرگرت و 22 ملیۆنی مایەوە ، بەڵام کاتێک بۆندەکەی هەڵوەشاندەوە نەیمار داوای ئەو 22 ملیۆنەی کرد لە بارسێلۆنا ، لەبەرامبەریشدا یانە ئیسپانیەکە ڕایانگەیاند کە نەک 22 ملیۆنەکە نادەن بەڵکو پێویستە لەسەر نەیمار 7 ملیۆن بدات لەبەرامبەر ئەوەی ڕێزی لە بۆندەکەی نەگرت و یەک لایەنە هەڵیوەشاندەوە .
ئەمرۆش دادگا دوا بڕیاڕی دەرکرد و پێویستە لەسەر نەیمار ئەو 7 ملیۆنە بدات بە بارسێلۆنا .