ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

مۆرینهۆ ڕەتیدەکاتەوە تۆتنهام بەنیازی گرێبەستی گرانبەها بێت

یاریگا – بە گوتەی خۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری تۆتهنام، یانەکە بەنیازی گرێبەستی گرانبەها نییە، بەوپێیەی ئەوان هەمان توانای دارایی یانەکانی وەک چێڵسی و مانچستەر یونایتدیان نییە.

هاوینی ڕابردوو، سپەڕس بە بڕی 68 ملیۆن دۆلار یاریزانی تانگوی ندۆمبلیان لە یانەی لیۆنەوە هێنا و لەماوەی دوو گواستنەوەی ڕابردووشدا، هەریەک لە یاریزان جیۆڤانی لۆ سێلسپ، ستیڤن بێرگوین و ڕایان سێسگنیان گواستۆتەوە ریزەکانیان هەمووی بە بڕی 124 ملیۆن دۆلار. بەڵام سپێشەڵ وەن پێوانییە تۆتنهام یەکێک دەبێت لەو یانانەی لە گواستنەوەی هاوینە گرێبەستی گرانبەها بکات و لە کۆنفڕاسێکدا ڕایگەیاند:

هەر یانەیەک شێواز و فەلسەفەی خۆی هەیە. پێموانییە تۆتنهام گرێبەستی گرانبەها ئەنجام بدات. ئێمە لە هەمان ئاستی دارایی هەندێ یانەدا نین. ڕاستە ئەم پێکهاتەیەی ئێستا وەک خۆی نامێنێتەوە و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، بەڵام گۆڕانکاریەکان بچووک دەبن، لە ئێستاشدا تەرکیزم لەسەر گواستنەوەکان نییە، بەڵکو لەسەر ئەو نۆ یاریەیە کە لە پریمەرلیگ ماومانەوە.

تۆتنهام لە ئێستادا لە هەشتەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگدایە و حەوت خاڵ لە چێڵسی پلە چوار دوورن کە ئامانجی یانەکەیە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button