ئیتاڵیا

گۆدین: بیر لە جێهێشتنی ئینتەر ناکەمەوە

یاریگا – دیێگۆ گۆدینی ئوڕوگوایی و بەرگریکاری ئینتەر میلان دەڵێت هەرگیز بیری لە جێهێشنی سان سیرۆ نەکردۆتەوە و ئامانجی ئەوەیە یارمەتی یانەکە بدات بۆ بردنەوەی نازناوی جیاواز.

یاریزانی ناوبراو هاوینی ڕابردوو لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە هاتە ڕیزەکانی یانەکە، بەڵام چەندین هەواڵی جیاواز لەبارەی ڕۆشتنی یاریزانە 34 ساڵییەکە بڵاوبوونەتەوە کەوا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 ماوە. لەبارەی ئەم دەنگۆیانەوەش گۆدین ڕایگەیاند:

ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن من ئینتەر جێبێڵم تووشی سەرسورمانم دەکەن. هەر لە یەکەم ساتی هاتنم بۆ ئینتەر هەستێکی تایبەتم هەبووە و پەیوەندیەکی نایابم لەگەڵ یانەکە و هاندەراندا هەیە. ئێرە بە ماڵی خۆم دەزانم و هەرگیز بیر لە جێهێشتنی ناکەمەوە و لێرە ئاسوودەم.  ئامانجم بردنەوەی زۆرترین نازناوە لەگەڵ یانەکەدا.

شایانی باسە ئیتەر میلان لە ئێستادا لە قۆناغی 16ی یۆرۆپالیگن و هەروەها لە پلەی سێیەمی خوڵی ئیتاڵیش دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button