ئه‌وروپا

سیتین: دەبێت یاری دووەممان بەرامبەر ناپۆلی لە کامپ نو ئەنجام بدرێت، نەک یاریگایەکی دیکە

یاریگا – کیکی سیتینی ڕاهێنەری بارسێلۆنا کەوا یانەکەی لە گەڕی یەکەمدا بەرامبەر ناپۆلی لەنێو یاریگای ناپۆلی یەکسان بوون، داوا لە یوێفا دەکات کە یاری گەڕانەوەیان لەدژی ناپۆلی لە کامپ نو بکرێت نەوەک یاریگایەکی دیکەی بێ لایەن.

دوای ئەوەی یاری یەکەم بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، وا بڕیاربوو یاری دووەم لە 25ی فێبرایەردا ئەنجام بدرێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم چالاکیە وەرزشیەکانی وەستاند بە چامپیۆنزلیگیشەوە. لەگەڵ دەرکردنی بڕیارە نوێکانی یوێفاش، ئێستا دەزانین کە یاریەکانی دیکەی قۆناغی شازدە لە 7 و 8ی ئابدا دەکرێن. هەرچەندە یاری یەکەم لەنێو یاریگای ناپۆلی ئەنجامدرا، بەپێی بڕیاری یوێفا یاری دووەم لەنێو کامپ نو ئەنجام دەدرێت بە مەرجێک ئەگەر دۆخەکە گونجاو بێت، ئەگەرنا یوێفا دەتوانێت بڕیار بدات بۆ ئەوەی یاریەکە بخرێتە یەکێک لە یاریگاکانی شاری لشبۆنە لە پورتوگال. لەمبارەیەوەش سیتین ڕایگەیاند:

هیوادارم بتوانین لێرە و لەسەر یاریگای خۆمان یاری بکەین، ئەوان یاری یەکەمیان لەنێو یاریگای خۆیان کرد بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر.

لە درێژەی قسەکانیدا و لەبارەی یاساکانی نوێی یوێفا کە ڕایانگەیاند یاریەکان لە قۆناغی هەشتەوە یەک گەڕ دەبێت، سیتین گوتی:

ئەم دۆخە بۆ هەموو یانەکان جێگای ناڕەحەتییە، حەزمان دەکرد یاریەکان چوون و هاتن بن، بەڵام دۆخەکە بەمشێوەیە و ئێمەش دەبێت لەگەڵ لێڕابێین.

بابەتی زیاتر

Back to top button