ئاسیائیسپانیایاریگا

چاڤی: چوونم بۆ یانەی سەدی قەتەڕی یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانم بوو

یاریگا – پێنچ ساڵ لەمەوبەر چاڤی هێرناندز ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا و ئیسپانیا گرێبەستی لەگەڵ یانەی سەددی قەتەڕی واژوو کرد و بە گوتەی خۆی ئەم بڕیارەی باشترین بڕیاری ژیانی بوو، و لە ئێستاشدا چاڤی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکات و بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەدا نوێ کردەوە.

یانەی سەددی قەتەڕی سوپاسگوزاری چاڤین لە بەرامبەر ئەو دەستکەوت و بردنەوانەی یاریزانەکە بۆ یانەکەی دەستەبەر کردووە و لە ڤیدیۆیەکی تویتەردا ستایشی یاریزانەکەیان کردووە بە نیشاندانی ئەو ساتەی گرێبەستەکە ئیمزا دەکات و لەگەڵ جوانترین ئەسیست و بەرزکردنەوەی نازناوەکانی وەک یاریزان و ڕاهێنەر. لە بەرامبەردا چاڤی لە پۆستێکی ئینستاگرامدا گوتی کە چوونی بۆ سەد یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانی بوو و لە ئێستادا باڵوێزی وڵاتەکەیە بۆ مۆندیالی 2022.

ئەوەی ماوەتەوە باسکرێ خولی قەتەڕییە کە وا بڕیارە لە 24ی مانگی داهاتوودا دەست بە یاریەکانی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button