یاریگا

نانی: ڕۆناڵدۆ پێیگوتم لە داهاتوودا بۆ یاریکردن ڕوودەکاتە ئەمەریکا

یاریگا – لویس نانی یاریزانی پورتوگالی و یانەی ئۆرلاندۆ ستی ڕایگەیاند کە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەردەوام قسە دەکەن و پێی ڕاگەیاندووە کە “لە دەرفەتێکدا بۆ یاریکردن دێتە ئەمەریکا”. بە گوتەی نانی، دۆن چەند ساڵێک لەمەوبەر پێیگوتووە کە دەچێتە ئەمەریکا بۆ یاریکردن بەڵام بڕیارەکەی سەد لە سەد نییە.

پێشتریش میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردبوویەوە کە لە ئەگەری یاریکردنی ڕۆناڵدۆ لە ئەمەریکا، یاریزانەکە یاری بۆ یانەی ئینتەر مەیامی دەکات کە دەیڤد بێکهام خاوەنداریەتی دەکات. لە ئێستاشدا ڕۆناڵدۆ تا هاوینی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتوس ماوە و تا ئەوکاتیش تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، بۆیە ئەگەری هەیە بیر لە یاریکردن بکاتەوە لە ئەمەریکا.

شایانی باسە لویس نانی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەیەکەوە لە مانچستەر ستی و پورتوگال بەیەکەوە یارییان ئەنجامداوە و نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆیان بەیەکەوە بردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button