ئیسپانیا

هێنری: بەرلەوەی بچمە بارسێلۆنا، وامدەزانی هەمووشتێک لەبارەی تۆپی پێوە دەزانم

یاریگا – خوێندەوەی تیەری هێنری بۆ تۆپێ بەتەواوەتی گۆڕا ئەوکاتەی پەیوەندی بە ڕیزەکانی بارساوە کرد لەساڵی 2007. یاریزانە فەڕەنسیەکە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی گەنەرز بوو لەژێر ڕاهێنەرایەتی ڤینگەردا بەرلەوەی بچێتە بارسا و لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا یاری بکات لە وەرزە ئەفسوناویەکەیاندا.

“کە چوومە بارسا زۆر شت هەبوو بۆ یەکەمجار پێیان ئاشنابووم، وامدەزانی تۆپی پێ تەواو شارەزام، بەڵام بارسا منی وەک کۆمپیوتەرێک فۆڕمات کردەوە و زانیاری نوێی خستە نێوم، بەڕاستی ئەزموونی بارسێلۆنا تایبەت بوو”. هەروەها هێنری لەبارەی پێکهاتە نایابەکەی بارسا و پێگەی خۆی لە یانەکە گوتی “لەوێ ڕۆناڵدینهۆ لە چەپ و ئیتۆ لە ناوەند و مێسی لە ڕاست بوو، منیش گرەنتی ئەوەم نەبوو لەوێ بە سەرەکی یاری بکەم، بەڵام بڕیارێکی درووستم دا و ئێستاش لێی پەشیمان نیم کە چوومە ئەم یانەیە و بەشێک بووم لە سەروەریەکانی یانەی ناوبراو”.

شایانی باسە هێنری لەگەڵ بارسێلۆنا 80 یاری ئەنجامدا و 35 گۆڵی تۆمارکرد و توانی هەریەک لە نازناوەکانی لالیگا، کۆپا دێل رێی، سوپەری ئیسپانی، چامپیۆنزلیگ، سوپەڕی ئەوڕوپی و جامی جیهانی یانەکان بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button