ئیسپانیا

ڤیدیۆ: هەڵسوکەوتێکی مێسی بەرامبەر ڕاکیتیچ هەڵای لە میدیا و سۆشیاڵ میدیا دروست کردووە

یاریگا- لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە ڕارەوی یاریزانان و   پێش دەستێکی گێمی دووەمی یاری شەوی ڕابردووی نێوان بارسێلۆنا و لیگانیس، تێیدا دەردەکەوێت لیونێل مێسی کاپتنی بارسا لەگەڵ سێ یاریزانی یانەکە تەوقە و دەست لە ملانێ دەکات، بەڵام ئیڤان ڕاکیتیچ تێدەپەڕێنێت.

گرتە ڤیدیۆیەکە کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە لە میدیا و سۆشیال میدیا و، وەک هەڵسوکەوتێکی بە ئەنقەستی لیۆ لێک دەدرێتەوە بەرامبەر یاریزانە کرواتیەکە.

https://m.youtube.com/watch?v=xsr_ShL6amM

ڕاکیتیچ کێشەی هەیە لەگەڵ کارگێڕی بلاوگاران و نزیکە لەوەی ئەم هاینە کامپ نو جێ بهێڵێت.

بارسا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە میوانەکەی بردەوە و پێگەی خۆی لە پێشەنگ قایمتر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button