ئه‌وروپاگرنگترینیاریگا

ىێرناردۆ سیلڤا لەبارەی ڕۆناڵدۆ و مێسیەوە ڕای خۆی دەردەبڕێت

یاریگا – بێرناردۆ سیلڤا، یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و مانچستەر ستی دەڵێت یاریکردن لەپاڵ ڕۆناڵدۆ تایبەتە، بەڵام کاتێک داوای لێکرا لەنێوان ئەفسانە پورتوگالی و ئەرجەنتینیەکە هەڵبژێرێت، سیلڤا وەڵامێکی جیاوازی هەبوو.

سیلڤا لەپاڵ ڕۆناڵدۆ یاری دەکرد ئەوکاتەی توانییان ببنە پاڵەوانی خولی نەتەوەکانی ئەوڕوپا بەرامبەر هۆڵەندا و ئەزموونی یاریکردنی خۆی لەپاڵ ڕۆناڵدۆ بە “ئەزموونی تایبەت” ناودەبات. سیلڤا لەبارەی ڕۆناڵذۆوە گوتی “یەکجار خۆشە گەر لە داهاتوودا بۆ نەوەکانمی بگێڕمەوە کە چەند ئەسیستێکم بۆ ڕۆناڵدۆ کردووە، بەڕاستی ئەو یاریزانێکی نموونەییە. کاتێک ئێواران هەمووان دەچوون پلەیستەیشن و کۆنکانیان دەکرد، ڕۆناڵدۆ دەگەڕایەوە هۆڵە وەرزشیەکەی و ڕاهێنانی دەکرد”.

کاتێک سیلڤا داوای لێکرا لەنێوان ئەفسانە پورتوگالی و ئەرجەنتینیەکە هەڵبژێرێت، سیلڤا وەڵامێکی جیاوازی هەبوو و گوتی “ئەمە جێگای مشتومڕ نییە، وابزانم باشترین شت ئەوەیە کە چێژ لە یاریکردنیان وەرگرین لەکاتێکدا کە هێشتا یاری دەکەن، ئەوان هەردووکیان باشترینی مێژوون”.

سیلڤا لە ئێستادا ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی پریمەرلیگ و یاریە بەهێزەکەیان بەرامبەر ئاڕسناڵ لە ڕۆژی چوارشەممە.

بابەتی زیاتر

Back to top button