ئینگلتەرا

هەدسن ئۆدۆی ماوەی دوورکەوتنەوەی راگەیاند

یاریگا-کالوم هەدسن ئۆدۆی یاریزانی لاوی یانەی چێڵسی ماوەی دوورکەوتنەوەی خۆی راگەیاند پاش پێککرانی بەرامبەر بێرنلی.

کالوم لەم وەرزەدا خواستێکی زۆری لەسەربوو بەڵام لە بلوز مایەوە و لەم دواییەشدا متمانەی ماوریزیۆ ساری بەدەستهێنا  بەڵام لەوکاتەی پێگەیەکی بۆ خۆی لە پێکهاتەی سەرەکیدا دۆزیبووەوە توشی پێکان هات بەرامبەر بێرنلی.

ناوبراو وتی “دڵتەنگم وەرزەکەم بەهۆی پێکانەوە کۆتایی هات، دەبێت زۆر هەوڵبدەم و بۆ وەرزی داهاتوو بە بەهێزی بگەڕێمەوە”.

هەر لەو یارییەدا نگۆلۆ کانتێ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت بو قورسی هەناسەی بۆ دەدرا بەڵام ئەو پێکانەکەی سووکە و پێشبینی دەکرێت بەمزوانە بگەڕێتەوە. بلوز  بە خاڵێک رازیکرا لەو یارییەدا و ئەرکی بۆ گەیشتن بە چوار پلەکەی پێشەوە زەحمەتر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button