ئه‌وروپائیسپانیا

ڕاكیتیچ:فاتی ئاستێكی نایابی پێشكەش كرد

یاریگا: ئیڤان ڕاكیتیچ ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە ئاستە نایابەكەی ئەنسۆ فاتی دەكات لە یاریەكەی دوێنێیان بەرامبەر لیگانێس.

بارسێلۆنا توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لە نێو یاریگای خۆی یاریەكە لە لیگانێس بباتەوە كە گۆڵەكان لە لایەن فاتی و لیۆنێل میسیەوە تۆمار كران.

ئیڤان ڕاكیتیچ لە دوای یاریەكە ووتی: شتێكی گرنگە بەردەوام بین لە بردنەوەو ئەنجامی باش، پێوویستمان بە بردنەوەیە.

هەروەها ووتیشی: دوای سێ مانگ بۆ یەكەم جار لە یاریگای خۆمان یاریمان كرد شتێكی تایبەت بوو بۆمان، هەروەها سەختە لەم كاتەدا هەر یانەیەك بتوانێت سەدلە سەدی تواناكانیان بەكار بهێنن.

سەبارەت بە فاتی ووتی: ئەو یاریزانێكی نایابە، لاوێكی لێهاتووە،ئەو شتانێكی نایاب پێشكەش دەكات، پێوویستە ئارام بگرێت و بەردەوام بێت لە هەوڵدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button