ئیسپانیاگرنگترینمۆندیال

کاسیاس لە ڕکابەری بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کشایەوە

یاریگا – ئیکەر کاسیاس،ئەفسانەی یانەی ڕیال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بڕیاری کشانەوەی خۆی لە ڕکابەرایەتی پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕاگەیاند، بەڵام دووپاتی کردەوە کە لە داهاتوودا ئەگەری ئەوە هەیە دووبارە خۆی بپاڵێوێت.بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئیسپانیا، ئیکەر کاسیاس و لویس ڕوبیالێس تاکو دوو کاندید بوون، بەمشێوەیەش بە کشانەوەی کاسیاس، لە مانگی هەشتدا ڕوبیالێس بەبێ هیچ ڕکابەرێک وەک سەرۆک دەستنیشان دەکرێتەوە.

کاسیاس لەبارەی بڕیارەکەیەوە ڕایگەیاند “وڵاتەکەمان لە ڕووی کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ئابووریەوە لەبەردەم هەڕەشەدایە، لەم کاتەشدا پێویستیمان بە ڕکابەری نییە، بەڵکو پێویستیمان بە یەکڕیزییە، هیوای باشترین بۆ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەم دەخوازم”.

یاریزانە تەمەن 39 ساڵییەکە لە مانگی 5ی 2019 تووشی جەڵتەی دڵ هات و ماوەیەک دوورکەوتەوە. ئەوەبوو لە مانگی فێبرایەری ئەمساڵ بەشێوەیەکی یەکجاری وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button