گرنگترینیاریگا

سەرۆکی یانەی ناپۆلی هێرشدەکاتە سەر ساری

یاریگا – ئۆرێلیۆ دێ لۆرێنتس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی هێشتا ئەو ڕۆژەی لەیاد نەکردووە کە ساری ڕۆیشتنی خۆی لە یانەکە پێڕاگەیاند و یانەکەی بەرەو چێڵسی جێهێشت. دی لۆرێنتس بە ساری شاد دەبێتەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی یاریەکەیان بەرامبەر یوڤێنتوس لە جامی ئیتاڵیا و بە گوتەی ئەو ساری تەنها لەبەر هۆکاری ماددی یانەکەی جێهێشتووە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵیەکە پەیوەندیەکی نایابی هەبوو لەگەڵ هەوادارانی ناپۆلی و ئیدارەی یانەکە، بەڵام هەموو شتەکان ئەوکاتە تێکچوون کاتێک ساری لەناکاو بڕیاری جێهێشتنی خۆی لە یانەکە ڕاگەیاند و چووە چێڵسی و دواتریش گەڕایەوە یوڤێنتوس.

بە گوتەی دی لۆرێنتس ساری ئەوکاتە پێی ڕاگەیاندووە کە یانە جێدێڵێت کە تەنها یەک یارییان لە خولی ئیتاڵی مابوو، بەمشێوەیەش داهاتووی یانەکەی خستە ژێر گومانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دێ لۆرێنتس دانی بەوەدانا کە هێنانی ئەنچلتۆنی وەک شوێنگرەوەی ساری، هەڵەیەکی دیکە بوو و ڕایگەیاند “کارلۆ وەک باوکم بوو، باوکیشم کەسێکی فەلسەفی و قسە شیرین بوو، بەڵام دەبوو زوو بە کارلۆم بگوتبا کە شێوازی ڕاهێنەرایەتی ئەو بۆ ناپۆلی ناگونجێت و دەبێت گۆڕانکاریەک ڕووبدات”.

شایانی باسە یانەی ناپۆلی لە ئێستادا لەلایەن جینارۆ گاتوزۆوە ڕاهێنەرایەتی دەکرێت و بەیانی ڕووبەرووی یوڤێنتوس دەبنەوە لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button