ئینگلتەرا

میلنەر: هاندەری مانچستەر یۆنایتدم لە دێربی

یاریگا- جیمس میلنەر یاریزانی لیڤەرپول دووپاتیكردەوە كە دەبێتە هاندەری مانچستەر یۆنایتد لە دێربی كە بڕیارە سبەینێ ئەنجام بدرێت.

لیڤەرپول پێوویستی بە شكستی مانچستەر سیتی یاخوود یەكسان بوون هەیە تا نزیك بێتەوە لە خەونی چەند ساڵەیان.

میلنەر لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی: دەبمە هاندەری مانچستەر یۆنایتد بۆ یەكەمجار لە ژیانمدا، هیوادارم یاریەكە ببەنەوە، بەڵام گەر ڕاستگۆ بین من سەیری یاریەكە ناكەم و وزەی خۆم بەفیڕۆنادەم.

هەروەها ووتیشی: سەیری یاریەكە دەكەم لە ڕێگەی مۆبایلەوە ئەنجامەكەی دەزانم، لەوانەیە كاتی یاریەكە هەر شتێك بكەم یان نان بخۆم، یاریەكی سەخت دەبێت وەك هەموو یاریەكی پریمەرلیگ.

بۆ بیرهێنانەوە جیمس میلنەر پێشتر یاریزانی مانچستەر سیتی بووە و دوو جار پریمەرلیگی لەگەل سیتی بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button