ئینگڵته‌رایاریگا

هەڵمەتەکەی ڕاشفۆرد بۆ هاوکاری منداڵانی هەژار، حکومەتی بەریتانیای هێنایە سەر هێڵ

یاریگا- ماوەی چەند ڕۆژێکە مارکۆس ڕاشفۆرد و هەڵمەتە خێرخوازێکەی بووەتە سەردێڕ و هەواڵی یەکەمی میدیاکانی بەریتانیا کە لە پێناو هاوکاریکردنی منداڵانی نەدار و هەژار گرتوویەتیە بەر، ئەوانەی کە خراپ کاریگەری لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەرکەوتووە.

تۆزێک پێش ئێستا بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە حکومەتی ئەو وڵاتە بە تەرخانکردنی 120 ملیۆن پاوەند، خۆراک و خوارنی بە خۆڕایی بۆ سەرجەم منداڵانی نەدار لە قوتابخانەکاندا دابین دەکات لە ماوەی پشووی هاوینەی ئەم ساڵدا.

ڕاشفۆرد کە وەک پاڵەوانی کەمپینەکە دەبینرێت، ڕاستەوخۆ داوای لە حکومەتەکە کردووە بۆ ئەو هەلمەتە و ئاوڕدانەوە لەو خێزانانەی کە باری داراییان لاوازە. ئەوە و لە ڕێگەی تویتەری خۆیەوە و بە پەیامە هەستبزوێن و کاریگەرەکانیەوە، سەرنجی گەلی بەریتانیای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button