ئیسپانیاگرنگترین

بارسا دوو ئۆفەری خەیاڵیی بۆ دەستبەردار بوونی فاتی ڕەت کردۆتەوە

یاریگا- یانەی بارسێلۆنا نایەوێت بە ئاسانی فریوی ئۆفەرە زۆرەکان بخوات بۆ دەستبەردار بوون لە لاوی درەوشاوەی یانەکەی، ئانسو فاتی.

بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرت-ی ئیسپانی، بارسا دوو دەستپێشخەری گرانی مانچستەر یونایتدی ڕەت کردۆتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرت-ی کەتەلۆنی، ئۆفەری یەکەمی مان یو خۆی داوە لە 100 ملیۆن یۆرۆ. هاوکات ڕۆژنامەی “زە تایمس”ی بەریتانی باس لەوە دەکات یانە ئینگلیزیەکە هەوڵێکی دیکەی داوە و ئەو جارەیان بڕەکەی بۆ 150 ملیۆن بەرز کردۆتەوە. بەڵام نەیانتوانیوە کارگێڕی بارسا قایل بکەن.

فاتی کە مانگی 10ی ئەم ساڵ تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، وەک داهاتووی یانەکە دەبینرێت و هەرچی مانچستەرە، چاویان لەوەیە لە ئێستاوە ئامادەکاری بکەن بۆ دروستکردنی تیمێک لە بەهرەی بەرز بۆ داهاتوو، بە تایبەت کە هەڵسەنگاندنیان کردووە لاوەکەی بلاوگرانا هەموو ئەو خاڵە ئەرێنیانەی تیایە کە تیپێکی لە دەور دروست بکرێت، بەوپێیەی توانای هەیە لە پێگە جیاوازەکانی هێڵی هێرشبەری یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button