ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تیمۆ ڤێرنەر دەیەوێت بەزووترین کات ڕوو لە چێڵسی بکات

یاریگاتیمۆ ڤێرنەری ئەڵمانی و گۆڵکاری یانەی لایپتزیگ بە ئیدارەی یانەکەی ڕاگەیاندووە کەوا دەیەوێت بەر لە مانگی هەشت یانەکە جێبێڵێت و بەشداری یاریەکانی چامپیۆنزلیگ نەکات، بەوپێیەی یانەی چێڵسی ئامادەیی دەربڕیوە کە 68 ملیۆن دۆلاری بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دابین بکات.

یاریزانە تەمەن 24-ساڵیەکە لەماوەی 11 ڕۆژی داهاتوودا و لە 27ی مانگ، سەرجەم یاریەکانی خۆی لە بۆندزلیگا بەکۆتا دێنێت، بەڵام نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ یاریەکانی چامپیۆنزلیگ کەوا بەپێی بڕیاری یوێفا لە مانگی هەشتدا ئەنجام دەدرێن. هۆکاری ئەم بڕیارەی ڤێڕنەریش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو دەیەوێت لە ژیانی لەندەن لێرابێت و دەست بە ئامادەکاریەکانی بکات بۆ وەرزی 2020-21.

شایانی باسە ڤێرنەر لە ساڵی 2016ەوە لە یانەی شتوتگارتەوە ڕوویکردۆتە یانەی لایبپتزیگ و تا ئێستا لەکۆی 124یاریدا 75 گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button