جامی ئاسیا

یونس مەحمود: یاری داهاتوو تاقیکردنەوەیه‌

یونس مەحمود کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق دڵخۆشە بە ئاستی هەڵبژاردەکەی بەتایبەت دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی یەمەنی بردەوە و قۆناغی ١٦ی مسۆگەر کرد

لە لێدوانێکیدا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئێران، یونس گووتی

“پێشبینیەکانم لەبارەی دوو یاری رابردوو راستبوون، بەڵام یاری داهاتو جیاوازە چونکە وەک تاقیکردنەوە وایە”

“من دەزانم کە یاریزانی زۆرباشمان هەیە و دەتوانن قۆناغی زۆر باش ببڕن”

یاری نێوان ئێران و عێراق گرنگی زۆری هەیە چونکە هەردوو هەڵبژاردە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی جامی ئاسیا و ئەو دوو هەڵبژاردەیەش مێژووییەکیان لە ململانێ هەیە

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

هێرش جەعفەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

بابەتی پەیوەندیدار