ئیسپانیا

سێڤیا شکانی قاچی هێرشبەرەکەی راگەیاند

یانەی سێڤییای ئیسپانی، شکانی قاچی نۆلیتۆی هێرشبەری راگەیاند و بۆ ماوەی سێ مانگ دوور دەکەوێتەوە.

ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە توانی لە یارییەکەی بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ بیلباو لە کۆپا دێل رێی گۆڵێک تۆمار بکات و دوو گۆڵیش دروست بکات لەم هەفتەیەدا، بەڵام چانس یاوەری نەبوو لە کاتی راهێنان دووچاری پێکان هاتووە.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی یانەکە نۆلیتۆ بۆ ماوەی سێ مانگ دوور دەکەوێتەو و نەشتگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

سێڤیا لە پلەی سێیەمی خولی ئیسپانییە و خاوەنی ٣٣ خاڵە و تەنها دوو خاڵ جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆی دووەم هەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

هێرش جەعفەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

بابەتی پەیوەندیدار