ئیسپانیا

بارسێلۆنا “مێسی نوێ” لە مانچستەر هەڵدەگەڕێنێتەوە

یاریگا- بارسێلۆنا بە توندی هاتۆتە پێشەوە تا تیاگۆ ئالمیدا کە بە “مێسی نوێ” ناو دەبرێت، لە یانەی فیلیز سارسفیڵدی ئەرجەنتینەوە بگوازێتەوە بۆ کامپ نو.

ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵە، ناوی بەسترابوو بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، بەڵام بە گوێرەی تازەترین زانیاری لە زاری پابلۆ کاڤاییرۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەی، بارسێلۆنا “مێسی نوێ”ی ئەرجەنتینی خستۆتە نێو لیستی بایەخەکانیەوە.

تیاگۆ بۆ یەکەم جار وەرزی ڕابردوو لەگەڵ سارسفیڵد دەرکەوت و، نزیکە لەوەی یاری ژمارە 50 بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجام بدات. ئاستەکەی بووەتە جێگەی گرنگی پێدانی مانچستەر و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئێستاش بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button