ئەڵمانیائینگلتەراگرنگترین
Trending

هۆمێڵس : ڤان دایک باشترین به‌رگریکاری جیهانه‌

یاریگا- ماتس هۆمێڵسی ئه‌ڵمانی و به‌رگریکاری یانه‌ی بایرن میونشنی هه‌مان وڵات ده‌ڵێت: ڤان دایک له‌ ئێستادا باشترین به‌رگریکاری جیهانه‌.

به‌رگریکاره‌که‌ی مانشافت له‌ وه‌ڵامی پرسیاری که‌سیکدا له‌ جریوه‌یه‌که‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا، که‌ پرسیویه‌تی پێتوایه‌ ڤان دایک له‌ ئێستدا باشترین به‌رگریکاری جیهانه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا بۆی نوسیوه‌ به‌ڵێ و به‌رگریکاره‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌ی به‌ باشترین به‌رگریکار دیاریکردووه‌ له‌ ئێستادا.

ڤان دایک له‌ ئێستدادا به‌ دۆخێکی باش تێده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تا ئێستا پێشه‌نگی پرمه‌رلیگیان گرتووه‌ و خۆشی به‌باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خوله‌که‌ دیاریکراوه‌، که‌ له‌کۆی ٢١ یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌که‌ش ته‌نها یه‌کجار تووشی شکست هاتوون و خاوه‌نی ١٧ سه‌رکه‌وتن و ٣ یه‌کسانبوونن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار