ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەفەڕەنسا

نامەی ماڵئاوایی فابریگاس لە چێڵسی و هاندەرانی

یارگانێت- سیسک فابریگاسی ئیسپانی یانەی چێڵسی لەندەنیی جێهێشت و ئەزموونێکی تری لە کاروانی وەرزشیی خۆی گواستەوە بۆ مۆناکۆی فەڕەنسیی.

بلووز و هاندەرانی ماڵئاواییان لێ هەستبزوێنیان لێکرد لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە یاری ڕابردوویاندا. لە بەربەردا وەک وەفادارییەک، فابریگاس لە ئینستاگرامی خۆیەوە بە پەیامێک وەڵامی داونەتەوە و نووسیویەتی: “بە تێکەڵەیەک لە هەست و سۆزەوە وا ئەم نامەیە دەنووسم. بۆ هەموو ئەوانەی لە دەوری یانەی چێڵسی کۆبوونەتەوە… بۆ من گەشتێکی تەواو باوەڕپێنەکراو بوو، وا ئێساتش بەوپەڕی دڵتەنگییەوە دەبێت ماڵئاواییتان لێ بکەم. لە داهاتووشدا بیری هەمووتان دەکەم و هیوای باشترین بەختتان بۆ دەخوازم لە ئاییندەدا.”

فابریگاسی تەمەن 31 ساڵ بۆ ماوەی چوار ساڵ نیو لە ڕیزەکانی چێڵسی بوو. بە درێسی یانەکەوە 198 جار بەشداری یارییەکانی کردووە. لەو ماوەیەدا دوو جار پریمەرلیگ و، جارێکیش جامی یەکێتی ئینگلیز و جامی یانە پیشەگەرەکانی لەگەڵ بلووز بردۆتەوە. کۆتایی بە گەشتەکەی پایتەختی ئینگلتەرا هێنا و بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە مۆناکۆی فەڕەنسیی بۆ لای تێری هێنری هاوتیمی پێشووی لە ئارسیناڵ، کە لەئێستادا ڕاهێنەری یانە فەرەنسییەکەیە و شەڕی مانەوە دەکات لە خولی فەرەنسیی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار