ئەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

تۆتنهام نرخی لەسەر هاری کین داناوە بۆ ڕیاڵ

یاریگانێت- جموجۆڵی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و هەوڵی یانەکان بۆ پڕچەککردنی ڕیزەکانیان تا دێت زیاتر دەبن و ماوەکەشی زۆری نەماوە.

لەم سەروبەندەدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئاستە خراپ و ناجێگیرەکەیەوە تەقەلاکانی بەردەوامن بۆ هێنانی یاریزانی سوپەر ستار، بە تایبەت بەهۆی ئەو بۆشاییە گەورەی دوای ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یانەکە دروست بووە. بۆ ئەمەش چاوی بڕیوەتەو کڕینی چەند یاریزانێکی کاریگەر و لە ناویشیاندا هاری کەینی ئینگلیزی لە یانەی تۆتنهام. کە دەمێکە دەنگۆیەکان کاپتن و هێرشبەرەکەی سپێرس بەو یانەیەوە گرێ داوە. ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی هەموو ئەمانەی نووسیوە و زانیاریشی داوە کە گفتوگۆی جیددی هەبووە لەنێوان هەردو یانەکەدا.

ڕۆژنامەکە ڕوونی کردۆتەوە کە گفتوگۆکان پێش پشووەکانی کریسمس ڕوویان داوە و بەرپرسێکی جێبەجێکار لە ڕیاڵ لەگەڵ یانە ڵەندەنییەکەدا کۆبووەتەوە تا لە نرخی یاریزانەکە بیرۆکەیک وەربگرێت. بەڵام وەڵامی لایەنی بەرامبەر هاوکار نەبووە. بەوپێیەی ئەوەی AS ئاماژەی پێکردووە، نرخەکەیان بە 350 ملیۆن یۆرۆ داناوەتە سەر مێزی گفتوگۆ.

پێشتر ڕیاڵ ئەزموونی هەبووە لە هەڵفڕاندنی ئەستێرەی یەکەمی ئەم یانە ئینگلیزییە و هەریەکە لە گاریس بەیڵ و مۆدریچی لێ بردن. کریستیان ئیرکسنی ناوەڕاستکاریش بەدەر نییە لەم دەنگۆیانە و بۆ گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ 250 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخەکەی ماوەیەکە بۆتە قسەی میدیاکان.

هاری کەین کۆتای مانگی حەوت تەمەنی دەبێتە 26 ساڵ و وەک یەکێک لە بژاردەکانی نێوان لیڤاندۆڤسکی 30 ساڵ و، کاڤانی 32 ساڵ، پێ دەچێت یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا ئەوەی یەکەمیان بە شیاوتر بزانێت. AS لەم ڕووەوە جەختی کردۆتەوە کە ڕیاڵ پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سپێرسەوە کردووە بۆ ئەوەی ئەم خەونە بکاتە ڕاستیی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار