ئاسیابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌

کازو لە تەمەنی 51 ساڵیدا بۆندی لەگەڵ یانەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگانێت/ میدیاکانی جیهان بە بایەخەوە هەواڵی نوێکردنەوەی بۆندی کازیۆشی میۆرا بڵاو کردەوە. کاتێک ئەو یاریزانە ژاپۆنیە لە تەمەنی 51 ساڵیی توانی بە متمانە بەخۆبوونەوە متمانەی یانەی یۆکۆهاما بەدەست بهێنێت.

وا دەبێتە 34 وەرز کە ژاپۆنییە پرچ ماش و برنجییەکە وەک یاریزانێکی پیشەگەر درێژە بە یاریکردنی دەدات. بەمە، کازیۆشی تاکە یاریزانە لەوەتەی ساڵی 1993 خولی ژاپۆنی دامەزرا و ئەم هێشتاش لە یاریکردن تێیدا بەردەوامبێت.

دوابەدوای نوێکردنەوەی بۆندەکەشی وتی: “من وا بۆ وەرزی 2019ش بۆندەکەم نوێ کردەوە و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم پشتگیریان کردم. من لە زۆرێک لە یارییەکاندا بەشداریی دەکەم. یەک خولەک و تەنانەت یەک چرکەش بەفێڕۆ نادەم.”

وتیشی:پێموابێ من ڕووبەڕوو لەگەڵ تۆپی پێدا بەردەوام دەبم و ڕۆژانەش بەوپەڕی هێزەوە ڕاهێنان دەکەم.”

ناوبراو لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا بۆ چەندێک لە یانەکانی وەک سانتۆس، پاڵمێراس، ئێکس ڤی دی ژاو و کۆرتیبا یاری کردووە.  لە ساڵی 1990 تا 1998 بۆ یانەی ڤێردی کاواساکی یاری کردووە و لە کۆی 192 یاری، توانی 100 گۆڵیان بۆ تۆمار بکات.

یەکێکتر لەو یانانەی زۆر تێیدا مایەوە، یانەی ڤیسێل کۆبی بوو لە 2005 – 2001 کە لەم یانەیەش لە 103 یاری توانی 24 گۆڵ تۆمار بکات.

کازوی بەتەمەن کە ساڵی پار بۆندکەی لەگەڵ ئەم یانەیەی ئێستا درێژ کردەوە، لە وەرزی 2005ـەوە تا ئێستا 266 یاری ئەنجام داوە.

هێرشبەرەکە بە کازو یاخود پادشا کازو ناسراوە. لە ساڵی 2000 – 1990 یاری بۆ هەڵبژاردەی ژاپۆن کردووە. یەکەمین  یاریزانی ژاپۆنیش بوو توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بۆ ساڵی 1993 بناتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار