ئەڵمانیائەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوە

ساری بێ پێچ و پەنا بایەرن ڕەخنەباران دەکات لەسەر هەوڵێکیان بۆ بردنی یاریزانێکی بلووز

یاریگانێت- پێچەوانەی ساردی مانگەکە (یەنایەر) دەنگۆ و ئاڵوێر و کڕین و فرۆشتنی یاریزنان تا دێت گەرمتر دەبێت و هەندێ جاریش کێبڕکێکان لەو ڕووەوە دەگاتە ئاستێکی توندتر. دوایین نموونە بۆ ئەمە، هەوڵی بایەرن میونشنە بۆ پەلکێشکردنی کاڵوم هۆدسۆن ئۆدۆی لاو لە یانەی چێڵسی، کە ڕاشکاوانە لە زاری هەسەن ساڵەهمیزیچی بەڕێوبەری وەرزشیی بایەرنەوە ئەو نیازەیان داوەتە گوێی باڵە-هێرشبەرەکەی بلووز.

ئەو نیازە بێ چەندوچوونەی بایەرن، ماوریزیۆ ساری بە ڕادەیەک پەست دەکات و دەڵێت: “من پێوایە ئەوە کارێکی پیشەگەرانە نییە، چونکە ئەوان لەسەر یاریزانێک قسە دەکەن کە ئەوەتا بۆندی لەگەڵ چێڵسی هەیە. بۆیە پێموایە ئەوان ڕێزی یانەکەمانیان نەگرت.”

دەربارەی خودی یاریزانەکەش وتی: “پێویستە لە سەری کە زیاتر پەرە بسێنێت لەبارەی جووڵەکردن بەبێ تۆپ. بەڵام لە ئێستادا زۆر هەوڵی باش دەدات و من زۆر خۆشحاڵم لەگەڵیدا و دەمەوێت لە داهاتووشدا هەر لای من بێت.”

هودسۆن تەمەنی 18 ساڵە و ماوەیەکە بۆتە هەواڵی گواستنەوەکان و بەستنی داهاتووی بە چەند یانەیەکی ترەوە، بەوپێیەی لەم وەرزەدا یەک جار وەک یاریزانی سەرەکیی لە پریمەیگ برشداری پێکراوە لەلایەن ساریەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار