ئیسپانیائینگلتەراگرنگترینیاریگا

فەرمى: لۆڤرین بە یەک یارى ڕاگرتن لەلایەن ویفاوە سزادرا

یـاریـگـا- بەفەرمى و کەمێک پێش ئێستا، (ویفا) بڕیاریدا کە بەرگریکارى کرواتى و یانەى لیڤەرپووڵى ئینگلیزى (یان لۆڤرین) بە ڕاگرتن بۆ یەک یارى نێودەوڵەتى سزا بدات ئەمەش بەهۆى ئەوەى کە پێشووتر و لە پەخشێکى ڕاستەوخۆدا (ڕامۆس)ى بە بێڕێز تۆمەتبارکردبوو و قسەى پێوتبوو.

لە مانگى یازدەى ساڵى پێشوودا و لەیارى گەڕانەوەدا و دواى بردنەوەى کرواتیا لە ئیسپانیا، لۆڤرین لە هەژمارى ئینستەگرامەکەیدا و لە پەخشێکى ڕاستەوخۆدا هێرشى کردە سەر بەرگریکارى ئیسپانى و یانەى شاهانە (سێرجیۆ رامۆس)، ئەمەش بەبیانووى ئەوەى کە بێڕیزى نواندووە بەرامبەریان لەیارى چوون کە لەمانى نۆى ساڵى پێشوودا کراو و ئیسپانیا بردنەوەیەکى مەزنى تۆمارکرد بەئەنجامى (٦-٠). لۆڤرین لە ڕاستەوخۆکەدا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە هەوڵى داوە بە مەچەک و بەئەنقەست ڕووبەڕووى ڕامۆس ببێتەوە.

ئەم هەڵسوکەوتەى لۆڤرین بووە هۆى ئەوەى کە ئەمڕۆ یوفا سزاى یارییەک ڕاگرتنى نێودەوڵەتى بەسەردا بسەپێنێ و بەم پێیەش بێت بەرگریکارەى ڕێدز لە یارى پاڵاوتنەکانى یۆرۆى 2020 و بەرامبەر ئازەربایجان لە یاریکردن بێبەش دەبێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

دیاری شێرزاد

خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین؛ هاوکات نوسەر و وەرگێڕم لە ماڵپەڕى یاریگا. ئەزموونى ساڵانێکم هەیە لە بوارى ڕاگەیاندنى تەکنەلۆژیاى زانیارى و وەک نووسەر لەو بوارەدا کارم کردوو، لە پاڵ ئەوەشدا چەندەها بابەتى هەمەجۆرم وەرگێڕاوە. وەک هەر یەک لە هاوکارەکانى ترم لە یاریگا، ئامانجم گەیاندنى دوایین پێشهات و هەواڵە گەرمەکانى ڕۆژانەى وەرزشە بە خوێنەران و بینەرانى کوردزمان.

بابەتی پەیوەندیدار