ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیسپانیا

ڤالڤێردی هۆشداری بە یاریزانێکی یانەکەی دەدات

یاریگا
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا هۆشداری بە فلیپ کۆتینیۆ ناوەڕاستکاری بڕازیلی یانەکەی دەدات و داوای لێدەکات پێویستە خۆی باشتر بکات.

دوای شکستەکەی بلاوگرانا لە جامی شای ئیسپانیا راهێنەری ئەم یانەیە سەبارەت بە یاریزانە بڕازییەکەی گووتی” ئاگادارم لەوەی کە ماوەیەکە کۆتینیۆ گلەیی لەوە هەیە کە لە هەموو یارییەک یاریزانی سەرەکی نیە، بەڵام پێویستە لەسەر یاریزانەکان بۆ ئەوەی بتوانن لە پێکهاتەی سەرەکی بن ئاستیان باش بێت، ئەم یاریزانەش ماوەیەکە ئاستی دابەزیوە و منیش ناچارم یاریزانە ئامادەکانی یارییان پێ بکەم”.

ڤالڤێردی ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەو کاتەی یاری بە دێمبێلی نەکردووە زۆرێک رەخنەیان لێگرتووە، بەڵام ئەم یاریزانە فڕەنسیەش بە خۆیدا چوەوە و ئێستا ئاستی باشترە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار