ئەوروپائینگلتەرا

لە زاری خۆیەوە: بەسەرهاتی ئەو شەڕەی نیستەلڕووی لە دژی فێرگسۆنی بەرپا کرد

یاریگانێت/یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا لە ساڵی 2006 لە نێوان مانچستەر و ویگان ئاتڵەتیک، دادەنرێت بە خاڵی لاواز و غلۆربوونەوەی ژیانی پیشەگەرێتی ڕوود ڤان نیستلەڕۆی لە مانچستەر. یاریزانەکە خۆشی ددان بە شتێکی وادا دەنێت و باس لەوەش دەکات چۆن دواتر پەشیمانی کێشاوە لەسەر ئەو هەڵسوکەوتەی بەرامبەر فێرگسۆنی  ڕاهێنەری ئەنجام دابوو.

هەڵچوون و پەستبوونەکەی ڕوود لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک ڕاهێنەر لەو یارییەدا دەیخاتە سەر کورسی یەدەک.

لە دیمانەیەکدا هێرشبەرەکەی پێشووتری ئایهندهۆڤن و ڕیاڵ مەدرید، لە گەڵ پیگەی Eleven Sprtدا ئەنجامی داوە، دەڵێت: “بە هەردوو بارەکەدا بۆ من قورس بوو. من بووم دەستپێشخەریم کرد بۆ ئەو کێشەیە، هەر منیش بووم دەستپێشخەرییم نواند بۆ ئاساییبوونەوە.”

لەلایەن پێشکەشکارەکەوە پرسیاری لێ کرا لەسەر ئەو شتانەی بە فیرگسۆنی دەگووت لەسەر کورسی یەدەکەوە: تۆ ئەوت بە بەرازی سکۆتلەندی بانگ دەکرد، وا نەبوو؟
نیستلەڕووی خۆی لە وەڵامدانەوەی ئەوە لا دەدات و دەڵێت: “من بانگم دەکرد… من زۆر پەشیمان بووم لەوەی بەرامبەر ئەو کردم… بەو ناوناتۆرانەی کە تەواوی یارییەکە بانگیم دەکرد. زۆر کوێرانە قسەباران و دەمقیڕاندە سەریا.”

* چۆنیەتی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکە:

نیستلەڕووی پێشتر ساڵی 2011 ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە بەخۆی داوای لێبوردنی لە فیرگسۆن کردووە بۆ ئەو ڕووداوە: “من هەر بیرم لێ دەکردەوە، تا ئەو بابەتەم هێنا و لەگەڵ هاوسەرەکەمدا گفتوگۆمان دەربارەی کرد.”

دەشڵێت: “هەموو ساڵێک دوو تا سێ جار بە خۆمم دەگوت چ شەرمە من بەو شێوەیە لەگەڵ فیرگسۆندا کۆتاییم پێ هێناوە! بۆیە هەر دەبێت شتێک لەو بارەیەوە بکەم.”

“هاوسەرەکەم پێشنیازی ئەوەی بۆ کردم کە نامەیەکی بۆ بنێرم تا بۆمان دەبکەوێت گوایە مەیلی لێ هەیە قسە بکات. نامەیەکم بۆ نارد و پێم وت دەکرێت تەلەفۆنی بۆ بکەم. وەڵامی دایەوە و گوتی: باشە، لە فڵان کات و بەروارەدا تەلەفۆنم بۆ بکە.”

نیستەلڕووی باسی ناوەڕۆکی تەلەفۆنەکە دەکات: “زەنگم بۆ لێ دا و هەڵیگرت و گوتی: ‘باشم، فەرموو.’ منیش پێم گوت دەمەوێت داوای لێبوردنت لێ بکەم بۆ ئەوەی کە ڕووی دا. وەڵامی دایەوە و وتی: ‘باشە، من پێزانیم هەیە بۆ ئەم تەلەفۆنەت کەی یەکتر ببینینەوە هەموو شت ئاسایی دەبێت.’ زانینی ئەوە  بۆ من شتێکی زۆر دڵخۆشکەر بوو.”

بۆ زانین، نیستلەڕووی 2001 تا 2006 یاریزانی مانچستەر یونایتد بوو. لەو ماوەیەش لە کۆی 150 دەرکەوتن بە درێسی یانەکەوە 95 گۆڵی بۆ تۆمار کردوون.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار