ئەوروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

ڕامسی ئامۆژگارییەکەی بەیڵ بەهەند وەرناگرێت

یاریگانێت/ئارۆن ڕامسی کە هاوینی دادێت بۆندەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ بە کۆتا دەگات، وا دیارە سوورە لەسەر ئەوەی ڕوو بکاتە ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسیش تا ئێستا ئەو یانەیەیە کە داهاتووی ناوەڕاستکارەکەی پێوە بەستراوەتەوە.

ڕۆژنامەی Mirrorی ئینگلیزی لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە گاریس بەیڵی هاونیشتیمانیی هەوڵی داوە ڕامسی ڕازی بکات ڕوو بکاتە ڕیاڵ مەدرید یان ئیسپانیا بەڵام ئامۆژگارییەکەی لەلایەن هاوڕێکەیەوە بەهەند وەرنەگیراوە و پشتگوێ خراوە.

جێی گوتنە، هەریەکە لە یانەکانی پاریس سێنت ژێرمان و بایەرن و ڕیاڵ مەدریدیش لەو یانانەن ناوی وێڵزییەکەی ئارسیناڵیان پێوە لکێنرا بوو، ئەوەش بە پێی زانیارییەکانی BBC Sport.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار