ئینگلتەراگرنگترین

سیتیەکەی گواردیۆلا لە یاری بۆرتۆندا یاری بە ڕیکۆرد کرد

یاریگا .
9 بە سفرەکەی سیتی بەسەر بۆرتۆندا گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی پاڵەوانێتیەکی تۆپی پێی ئینگلیزیدا لە قۆناغی پێش کۆتایی.

گواردیۆلا بەو بردنەوەیە ڕیکۆردێکی خۆی هاوتا کردەوە لە تۆمارکردنی گەورەترین بردنەوە لە ژیانی ڕاهێنەرایەتی. ئەوکات ڕاهێنەری بارسا بوو لە جامی شا بەرامبەر هۆسپیتالێتی

هەر ئەو شکستەی دەرخواردی بۆرتۆنی دا، گەورەترین شکستە لەوەتەی ساڵی 1986 تووشی یانەیەک هاتبێت لە جامی ئینگلیز. ئەوکات لیڤەرپوول 0-10 لە فوڵهامی بردەوە

ئەم بردنەوەی سیتی بە ڕاهێنەرایەتی پیپ، بۆ یەکەمجارە لە دوای ساڵی 1897ـەوە لە یارییەکدا 8+ گۆڵ تۆمار بکەن. ئەوکات بەربەر هەدەرسفیڵ 1-10 براوە بوون.

بردنەوەکەی سیتی، یەکەمین جارە یانەیەکی ئینگلیزی لەوەتەی ساڵی 1967ی لیدز یونایتدەوە بتوانێت دوو یاری بەدوای یەک 7 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکەن لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکان.

هەر ئەم وەرزە سیتی بە ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا تا ئێستا توانیویەتی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 96 گۆڵ تۆمار بکات. نزیکترین لێوەی پاریس سێنت ژێرمانە بە 77 گۆڵ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار