ئه‌وروپا

لێکۆڵینەوەیەک: مێسی بە دوو هێندە لە کریستیانۆ باشترە

یاریگا- کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بە ناوی “SciSports “لە بواری زانیاری زانستی بە هاوکاری زانکۆی لوفینی بەلجیکی هەستاون بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی بەراوردی نێوان تایبەمەندیی و جیاکارییەکانی نێوان لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە حەپەسانێکی گەورەی تێدایە کاتێک دەریخستووە مێسی بە دوو هێندە لە ڕۆناڵدۆ باشترە. ئەوەش بە پشتبەستنی هەڵسەنگاندنە زانستیەکە بە کۆمەڵێک پێوەر و پێوانە، بە تایبەت شرۆڤەی ئەوەی هەریەکە لەو دوو ئەفسانەیە لە یارییەکاندا پێشکەشی دەکەن، لەوانە (شووت و لێدانەکانیان، پاسدان، مراوغە و پچڕاندنی تۆپ) ئەوانە و هەروەها کاریگەریی کۆتایی لەسەر تەواوی یارییەکە.

لێکۆڵینەوەکە ساڵانی نێوان 2013-2018ی وەک نموونەی بەراوردکاری نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ وەرگرتووە، کە ئەوکات دۆن هێشتا یاریزانی ڕیاڵ بووە کاتێک لەو ماوەیەشدا بە چەندان نازناوی بە کۆمەڵ و تاکەکەسی کەم وێنە گەشتووە. بەڵام دەریدەخات مووشەکەکەی مادیرا 0.61ی خاڵەکانی توێژینەوەکەی وەرگرتووە لە بەرامبەر 1.21 خاڵ بۆ “کێچی ئەرجەنتینی”.

ئەو توێژینەوەیە لە کورتەی مەبەستەکەیدا ئەوەی پیشان داوە کە مێسی لە یارییدا زیاتر بە تۆپەوە مامەڵە دەکات و تۆپ لە قاچەکانێتی، هەروەها هەلی زیاتر دەڕەخسێنێت و کاریگەریشی لەسەر کۆی ئەنجامی یارییەکان زیاترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button