ئیتاڵیاگرنگترین

ئیکاردی بە قورسی سزادرا

 

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بە بڕی ١٠٠ هەزار یۆرۆ سزای ماورۆ ئیکاردی کاپتن و گۆڵکاری یانەکەی دا.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئینتەر ئەو یاریزانەی سزاداوە بەهۆی درەنگ گەڕانەوەی بۆ مەشقەکان لە کاتێکدا ناوبراو یانەکەی ئاگادار کردبووەوە گەشتە ئاسمانییەکەی دواخراوە و لە دەسەڵاتی ئەودا نیە.

بەڵام نێرازوری هاوشێوەی زۆرێک لە یانەکانی دیکە سیاسەتێکی توند پەیڕەو دەکات لە پابەندبوونی یاریزانان و ستافی یانەکە بە ئەرکەکانیان و لێخۆشبوونی نیە.

ئەم بڕیارەی یانەکە لە کاتێکدایە  دوێنێ هاوڕێ کچەکەی ئیکاردی رایگەیاندبوو، هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە بە نیاز نیە گریبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵ ئینتەر.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

هێرش جەعفەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

بابەتی پەیوەندیدار