ئەوروپاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

گۆڕانکاریی لە ڕۆژی یاریەکانی چامپیۆنس لیگدا دەکرێت!

یاریگانێت/ دەنگۆ هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاریی گەورە لە ڕۆژی یارییەکانی چامپیۆنس لیگدا بکرێت و چیتر لە کۆتایی هەفتە (شەممە و یەکشەممە)دا بەڕێوە بچن، کە لە ئێستادا لە ناوەڕاستی هەفتەدا دێنە ئەنجام دان.

لە تویتێکی ئیلیۆت ڕیچارڵسندا هاتووە کە لە سەرچاوەیەکی زۆر باوەڕپێکراوە ئەوەی بیستووە کە ئەو گۆڕانکارییە لەو پاڵەوانێتیە گەورەی ئەورووپادا هەر دەکرێت، ئەوەش لە پێناو زیاترکردنی شەیدایانی ئەو پاڵەوانێتیەی ئەورووپا لە کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەمریکا. نابراو زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموون و شارەزایی هەیە لە وەرزش و پاڵەوانێتیە جۆراوجۆرەکانی بواری وەرزشدا و فیگەرێکی ناسراوە.

بە دەرکەوتنی ئەو هەواڵە، پشێوییەک لە بۆچوونەکاندا سەری هەڵداوە بەوەی کە لە ئەگەرێکی وادا دەبێت خولە ناوخۆییەکان لە ناوەڕاستیی هەفتەدا ئەنجام بدرێن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار