ئەمریکای باکوور/باشوورئەوروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

ئیکاردی ئامادە نیە یاری بۆ ئینتەر میلان بکاتەوە

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا داهاتووی خۆی یەکلا کردۆتەوە و نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ نێراتزۆری درێژ بکاتەوە.

سەرچاوەکانی ئارجێنتینا ئاشکرایان کردووە ئەمڕۆ ڤێندا نارا هاوسەر و بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بە بەرپرسانی یانەکەی گوتووە کە ئەو یاریزانە ئامادە نیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، هەربۆیە نایەوێت گرێبەستەکەشی کە لە ساڵی 2021 کۆتایی دێت درێژ بکاتەوە. بەم هۆیەوە چەندین یانە لەوانەش ریال مەدرید و چێلسی دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەم گۆڵکارە 25 ساڵانە.

هەر یانەیەک بیەوێت ئیکاری بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەوا پێویستە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ وەکو هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە پێشکەش بە نێراتزۆری بکات، بەڵام ئەم مەرجە یانە نێوخۆییەکانی ئیتاڵیا ناگرێتەوە، بۆیە ئەستەمە ئەم یاریزانە بتوانێت بێجگە لە ئینتەر میلان یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکەی ئەم وڵاتە بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار