ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌

بەپێی ڕۆژنامەی ‘ئاس’ هاتنی دی یۆنگ لە ئاژاکسەوە بۆ بارسا تەواو نزیک بۆتەوە

یاریگانێت/ دی یۆنگی لاوی هۆڵەندیی و یانەی ئەژاکس بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەورووپای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و هەموان خوازیاری ئەوەن داهاتووی ئەو ئەستێرە درەوشاوەیە بزانن.

کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی Asی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە بارسا تەواو نزیک بۆتەوە لە تەواوکردنی گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ و کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆندەکە ڕادەگەینرێت.

بەمەش بارسا زلهێزەکانی وەک پاریس و مان سیتی و بایەرنی بێهیوا دەکات لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی لاوە درەوشاوەکەی هۆڵەندا.

دی یۆنگ تەمەنی 21 ساڵە و هەر بە بە گوێرەی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە 75 ملیۆن یۆرۆ لەسەر بارسایە بیدات بۆ گواستنەوەی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار