ئەڵمانیائەوروپابازاری گواستنەوە

فەرمی: بایەرن گواستنەوەی یەک لە ئەستێرەکانی مۆندیالی ڕاگەیاند

یاریگانێت/ دوای ماوەیەکی زۆر لە دەنگۆ و چاوەڕوانییەکان، لە کۆتاییدا یانەی بایەرن میونشن ڕایگەیاند کە بەرگریکاری فەرەنسیی بنیامین پاڤار ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانە باڤارییەکەوە دەکات.

پاڤار کە ئاستێکی باڵای پیشاندا لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا، تەمەنی 22 ساڵە و لە شتوتگارتەوە ڕوو دەکاتە بایەرن، کە زلهێزەکەی ئەڵمانیا توانی کێبڕکێی هێنانی بەرگریکارەکە لە ناپۆلی بباتەوە، بە تایبەت ئەمەی دووەمیان بە بەهێزی لەسەر هێڵ بوو بۆ پەلکێشکردنی. هاوکات بارسێلۆناش هەمان خواستی هەبوو بۆ بردنی پاڤاری لاو و تەنانەت دەگوترا بلوگرانا لەگەڵ بریکارەکەیدا کۆ بووەتووە.

بینیامین پاڤارد لە مۆندیالی ڕووسیا توانی گۆڵێکی سەرنجڕاکێش لە ئەرژەنتین تۆمار بکات، ئەو گۆڵەش فیفا بە جوانترین گۆڵی پاڵەوانێتیەکەی دیاری کرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار