ئەوروپائیسپانیاڤیدیۆ هه‌واڵگرنگترین

ڕیاڵ بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر ناوبژیوانەکە بڵاو دەکاتەوە

یاریگانێت/ دۆڕاندنەکەی دوێنێ شەویان بەرامبەر سۆسیداد، کە کاردانەوەی لێکەوتەوە لەلایەن ڕاهێنەر و یاریزانانی ڕیاڵ سەبارەت بە بڕیارەکانی جۆزێ لویس مونوێرا ناوبژیوانی یاریەکە، زیاتر لەوەی چاوەڕوانییەکان لای یانەکەی پایتەخت جیدی وەرگیراوە و بەدوایدا ڕۆشتوون.

لە تازەترین کاردانەوەکاندا، تەلەفزیۆنی ڕیاڵ مەدرید ڤیدیۆیەکی ژووری ڤاری بڵاوکردۆتەوە کە هی یاری نێوان ئیبار و ڕیاڵە و، ناوبژیوانی ناوبراو کە لەو یاریە ناوبژیوانی ڤار بووە، کاتی هەژمارکردنی گۆڵێک لە دژی ڕیاڵ لەگەڵ هاوکارەکانیدا تەوقەی خۆشحاڵیی دەکات. ئەوەش دوای ئەوە هات گۆڵەکە بە گومانی ئۆفساید ڕەتکرابۆوە، دواتر بە پێداچوونەوە ڤار بە گۆڵی هەژمار کرد.

تەلەفزیۆنی یانەی شاهانە ڕەخنەبارانی هەڵسوکەوتەکە دەکات و بە دژە-ڕیاڵیی لێک دەداتەوە. نەک وەک ئەوەی خۆشیی دەربڕینێک بۆ دروستیی بڕیارەکە ڤار و سەرکەوتنی بڕیاری تەکنەلۆژیاکە.

– ڤیدیۆی دیمەنی ناوبژیوانەکە و هاوکارانی لە ژووری ڤار:

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار