ئەوروپائینگلتەرا

ڕامۆس: چۆن ئێمە لەسەر ڕەفتارەکانمان سزا دەدرێین، ناوبژیوانانیش دەبێت سزا بدرێن

یاریگانێت/ هەفتەی 18ی خولی ئیسپانیی دیسان هەفتەیەکی شۆکهێنەر بوو بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کاتێک لەنێو یاریگای خۆی و لەبەرچاوی هاندەرانی دووچاری شەشەمین شکستی ئەم وەرزەی لیگا بوو لە سەر دەستی سۆسیدادی میوانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

ڕیاڵ لەو یاریەی کە لۆکاس ڤاسکێسی یاریزانی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، حاڵەتێکیتر کاپیتانۆکەی مەدریدی ناچار بە ڕەخنەگرتن لە ناوبژیوان کردووە کاتێک گۆڵپارێزی سۆسیداد لەبەردەم پێیەکانی ڤینیسۆس جونیۆر خست و بەرهەڵستی لێ کرد تا لاوە بەڕازیلییەکە نەتوانێت سوود لە هێرشەکەی ببینێت.

ئەو حاڵەتە بەلای ڕاهێنەر و یاریزانانی ڕیاڵەوە پەناڵتی بووە، بەڵام ناوبژیوان بۆی هەژمار نەکردوون. لە گێمی یەکەمیشدا پەناڵتیەکیان لە دژ گیراو بە گۆڵێک دوای خستن.

لەم بارەیەوە ڕامۆسی کاپتنیان کە ئاستی ناوبژیوانی یاریەکەی بە ‘ئابڕووبەر’ وەسف کرد، دەڵێت: “دوای تەماشاکردنی حاڵەتی پەناڵتیەکان لە ژووری خۆگۆڕینەوە، هەموو ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دادپەروەرییە. جاری وا هەیە ئێمە لەبەر ڕەفتارەکانی نێو یاریگامان سزا دەدرێین، لیژنەی ناوبژیوانییش پێویستە سزای دادوەرەکان بدات لەسەر هەڵەکانیان.”

 

ڕیاڵ بە کۆکردنەوە 30 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندییەوە دەبنرێن. خاڵێک دوای ئالاڤێسی پێنجەم و دە خاڵ دوای بارسێلۆنای پلەی یەکەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار