ئاسیاخولەکانی دیکه‌کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزای چوار یانەی ڕاگەیاند

یاریگانێت/لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ڕاگەیاندنی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک، ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد کە لە 10 خاڵ پێک هاتبوون.

یەکێتییەکە هەریەک لە یانەکانی شێروانە، دەربەندیخان، کفری و سەید سادقی بە بڕی 300 هەزار دینار سزا دا. بەهۆی ئەوەی هاندەرانی هەریەک لەو یانانە بە هەڵدانی یاری ئاگرین بۆ ناو یاریگا، سەرپێچی ئاگەداریی و ڕێنوێنییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کردووە.

هەردی حەسن، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی لە لێدوانێکیدا بۆ یاریگانێت زانیاریی زیاتری خستە ڕوو سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکانی یەکێتیەکە و دەرەنجامەکانی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەنێو یاریگاکاندا: “نزیکەی 10 ڕۆژێک پێش بڕیارەکە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا کە چیتر بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکان قەدەغە بکرێت، بەڵام یانەکانی دەربەندیخان، شێروانە، خانەقین و سەید سادق لە یاریەکانی هەفتەی ڕابردوویاندا بەهۆی بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکانەوە لەلایەن هاندەرانیانەوە، یەکێتیەکە سزای داون.”

ئاکامی بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکان:
لەم بارەیەوە ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ یاریگانێت زانیارییەکانی نێو ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی جەخت لێکردەوە و بۆ یاریگانێت لێدوانی دا: “لە یاری نێوان سەید سادق و سۆلاف یاریزانێکی یانەی سۆلاف بەهۆی ئەو یاریە ئارگرینانەوە بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. هەروەها لە هەفتەی 11ی خولی نایابی کوردستانی نێوان دەربەندیخان و گازی باکوور کە لە یاریگای دەربەندیخان بەڕێوە چوو، یاریزانێکی یانەی گازی باکوور پاش یاریەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.” هاوکات هیواشی خواست ئەو دیاردەیە یەکجارەکیی بنەبڕ بکرێت و ڕوونەدەنەوە، چونکە یانەکانیان دەبێت ئەو باجە بدەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا، یەکێتی تۆپی پێ هۆشداری داوە لە گرتنەبەری سزای توندر لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو ڕەفتارانە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار