ئینگلتەرا

گیگز: لە ڤان گال زیاتر فێربووم وەک فێرگسۆن

یاریگا-رایان گیگز  ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد لە لێدوانێکی سەرنجراکێشدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی مان یونایتد دەڵێت لویس ڤان گال زیاتر سوودی پێگەیاندووە لە سێر ئەلێکس فێرگسۆن بەهۆی ئەوەی وەک یاریدەدەر لەگەڵ ڤان گال کاریکردووە.

گیگز ئێستا راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵزە و ٢٣ ساڵ لەژێر راهێنەرایەتی فێرگسۆن یاریکردووە. ناوبراو وتی “هەمیشە زۆر بە باشی باسی لویس (ڤان گال) دەکەم چونکە لەو دوو ساڵەدا  زۆری لێوە فێربووم.، کاتێک یاری دەکەیت هەموو شتێک نازانیت وەک ئامادەکارییەکان و بینینەوەی یارییەکانی تیمی بەرامبەر چونکە تەنها چەند خولەکێک نیشانی یاریزان دەدرێت بەڵام راهێنەران ماوەیەکی زۆر پێویستە خوێندنەوە بۆ بەرامبەر بکەن، هەربۆیە لە ڤان گال زیاتر فێربووم سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەگەڵ فێرگسۆن دابووم. هەروەها لەگەڵ فێرگسۆن زیاتر بەڕێوەبردن بوو لەلایەن یەک کەسەوە بەڵام لەگەڵ ڤان گال زۆر سیستەمی جیاواز دەبینرا، ئەزموونێکی زۆر باش بوو بۆ من ، وە ئەوە هۆکاری ئەوە هەبوو بیر لە راهێنەرایەتی سەربەخۆ بکەمەوە”.

ڤان گال ماوەیەکی کەم لە یونایتد مایەوە و ئاست و ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبوون بەڵام هەمیشە جێگەی ستایشی یاریزانانی شەیتانە سوورەکانە و لە  ٢٦ ساڵ ئەزموونی کارکردنیدا راهێنەرایەتی یانەکانی ئەجاکس، بارسێلۆنا، بایەرن میونشن، ئایندهۆڤن و هەڵبژاردەی هۆڵەندای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button