ئینگلتەراگرنگترین

کۆتا هیوای مان سیتی ئەمڕۆ دەست پێدەکات

یاریگا-ئەمڕۆ یەکەم رۆژی بەڕێوەچوونی دادگای کاسە بۆ کەیسی هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی مان سیتی لە خولی پاڵەوانەکان.

وابڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادگای کاس (دادگای پێداچوونەوەی وەرزش) لەسەر کەیسی مان سیتی دابنیشێت بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی ئەو یانەیە پاش سزادانیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بە سڕکردن لە خولی پاڵەوانەکان و ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.

یوفا ئەو یانەیەی تۆمەتبارکرد بە شکاندنی ئاشکرای یاساکانی یەکسانی ئابووری  و هەروەها رێگەنەدان بە لێکۆڵینەوە لەو باسە، گوایە سیتی لە رێگەی سپۆنسەرەکانیەوە هەوڵی شاردنەوەی پارە و خۆدزینەوەی داوە لە باج.

لە باری مانەوەی سزاکە وەک خۆی، یانە ئینگلیزییەکە ملیاردێرەکە بێ بەش دەبێت لە خولی پاڵەوانەکان کە داهاتەکانی دەگاتە ١٢٧ ملیۆن دۆلار بە خەڵات و پارەی بلیت، گواستنەوەی یارییەکان و داهاتەکانی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button