ئیتاڵیا

دوو یانەی خولی ئیتاڵیا تۆمەتباردەکرێن بە پلاندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم وەرزەی خولەکە

یاریگا-کلیمێنتی ماستێلا پارێزگاری شاری بینیڤینتۆ چووە پاڵ ئەو کەسانەی کە پێی وایە دوو یانەی پلە یەکی ئەو وڵاتە خاوەنی کەیسی پۆزەتیڤن لە نێو یاریزاناندا بەڵام دەیشارنەوە تاوەکو دواتر خولەکەی پێ هەڵبوەشێننەوە.

سەرەتا ئیڤان زازارۆنی رۆژنامەنووسی کۆریێلی دیلۆ سپۆرت باسی لەم بابەتە کرد، گوایە ئەو دوو یانەیە یاریزانیان هەیە کە تووشی کۆڤید ١٩ بووە بەڵام ئاشکرای ناکەن تاوەکو بەر لە دەستپێکردنەوەی خولەکە و ئینجا هەواڵەکە دەتەقێننەوە بۆ ئەوەی بە تەواوی خولەکە لەم وەرزە هەڵبوەشێتەوە.  پارێزگارەکە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی کردووە لەو باسە.

یانەی بینیڤینتۆش بە هەموو شێوەیەک ئەو باسە رەتدەکاتەوە راست بێت، بە گوتەی ئەوان ئەمانە تەنها پڕوپاگندەی سەر شەقامەکانە و هیچی لێ سەوز نابێت. ڤینیڤینتۆ بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی خولی پلە دووی ئیتاڵیایە و لەباری هەڵوەشاندنەوەی خولدا ئەگەری ئەوە هەیە هیچ یانەیەک سەرنەخرێت بۆ پلە یەک، بەوەش ئەو یانەیە زەرەمەندی یەکەم دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button