ئاسیائینگلتەرا

مانچستەر بەبێ پۆگبا بەرەو دوبەی کەوتنە ڕێ

 

یاریگانێت/ بە مەبەستی ئەنجامدانی مەشقەکانیان لە کەشوهەوای گەرمدا، مانچستەر بەرەو شاری دوبەی ئیمارات گەشتیان کردووە. لە نێویاندا پۆڵ پۆگبا کە بەم دوایە ئاستی بەرز پێشکەشی یانەکە دەکات، نەبینراوە.

گەشتەکەی مان یۆ ڕاستەوخۆ دوابەدوای بردنەوەکەیان (0-2) بوو لە یانەی ڕیدینگ لە جامی ئینگلتەرا.

وەک لە ڕۆژنامەی Sun هاتووە، هەر بە گەشتنیان بە دوبەی، مان یۆ دەکەونەڕێ بەرەو One&Only Royal Mirage Arabian Court Hotel کە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەییە و بۆ ماوەی چوار شەو تێیدا دەمێننەوە.

پێشتریش هەر لە مانگی یەنایەری 2018  سەروەختی مۆرینهۆ مانچستەر بۆ ئەم جۆرە کامپی ڕاهێنانە هاتوونەتە دوبری و لە هەمان هۆتێلی ئاماژەپێکراو حەسانەتەوە. وەک زانیاریی باس لێوە کراوە، نرخی ژوورێک بۆ هەر شەوێک 350 پاوەندە. ئەم کامپە پلانی سۆڵشایەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای جەستەیی یاریزانەکانی.

مان یۆ بە 38 خاڵ لە پلەی شەشەمی پریمەرلیگدایە، جەنگی گەشتن دەکات بۆ لانی کەم گەشتن بە چوار یەکەمینەکە و زەمانکردنی بلیتی چامپیۆنسلیگ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار