ئاسیا

تۆپی پێ لەم وڵاتە ئاسیایە گەڕایەوە بە ئامەدەبوونی هاندەرەوە!

یاریگا- ئەگەرچی هێشتا مەترسییەکانی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی مایەی هەڕەشەی گەورەیە بۆ سەر ژیان و، کار و چالاکییەکان بەو هۆیەوە پەکی کەوتووە، بە تایبەت یاری تۆپی پێی کە یارییەکی کۆمەڵە و ئامادەبوونی هاندەرە زۆرەکان لە یاریگادا چێژێکی زیاتر بە وەرزشەکە دەدات. بە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19، تۆپی پێی وەستێنرا و ئەو خولانەشی کە دەستی پێکردۆتەوە، لە یاریگای چۆڵ ئەنجام دەدرێن.

بەڵام وا دیارە وڵاتی ڤێتنام زاڵ بوونە بەسەر کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەدا، کاتێک یارییەکانی خولی ئەو وڵاتە دەستی پێ کردەوە و هاندەرانیش ئامادە بوون.

پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانیش “فیفا” لای خۆیەوە بە بایەخەوە هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە.

ئەوەی مایەی سەرنجە، ڤێتنام هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی چین کە سەرچاوەی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا بوو بە جیهاندا. زانیاریی و داتاکانیش ئەوە دەردەخەن کە ژمارەی دانیشتوانی ڤێتنام نزیکەی 100 ملیۆن کەسە و، تەنها 328 کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بوونە لەو وڵاتەدا و بەبێ تۆمارکردنی هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەست دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button