ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

” هیچ یانەیەک لەسەر گواستنەوەی ڤێرنەر قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە ”

یاریگا
ئۆلیڤەر مێنتسلاڤ، سەرۆکی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە گفتوگۆیان لەگەڵ هیچ یانەیەک کردبێت لە پێناو دەستبەرداربوون لە تیمۆ ڤێرنەر گۆڵکاری لاوی یانەکەمان.

سەرۆکی یانە ئەڵمانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری سکای سپۆرت گووتی ” سەیرە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە گوایە یانەیەکی ئینگلیزی لەگەڵ گۆڵکاری یانەکەمان گەیشتووەتە رێکەوتن، بەڵام هیچ کەسێک قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردووە و خودی ئەو یاریزانەش هیچ بابەتێکی لەگەڵ ئێمە باس نەکردووە و تەنها بیر لە یارییەکانی یانەکەی دەکاتەوە”.

چەند رۆژێک پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە تیمۆ ڤێرنەر لەگەڵ یانە چێلسی ئینگلیزی گەیشتووەتە رێکەوتن و بریارە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەم یانەیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button