ئەوروپاخولەکانی دیکه‌وەرزشەکانی تر

یاپ ستام ئەرکێکی نوێی وەک ڕاهێنەر گرتە ئەستۆ

یاریگانێت/ یاپ ستامی بەرگریکاری پێشووتری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، دوای دوورکەوتنەوەی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیدینگی پلەدووی ئینگلیز لە مانگی دووی ئەمساڵ، ئەم جارە ئەرکی نوێی ڕاهێنەرایەتی لە هۆڵەندا و لە یانەی PEC Zwolle پێ درا، ئەو یانەیەی تێیدا ژیانی پیشەگەرێتی وەک یاریزان دەست پێکرد.

ستام لەم یانەیە دەستی پێکرد، پێش ئەوەی بە تەواوەتی درەوشانەوەی لە یانەی ئایندهۆڤن دەست پێ بکات. دواتر ڕووی کردە مانچستەر و پاشانیش  لازیۆی ئیتاڵیا و ئەی سی میلان و ئەژاکسی وەک وێستگەی یاریکردنی تاقی کردەوە.

دڵی بەرگریی هۆڵەندییەکان، کە ئێستا ٤٦ ساڵ تەمەنێتی، پێشتریش هەر لەم یانەیە لە ۲٠۱۲ بۆ ۲٠۱۳ یاریدەدەری ڕاهێنەر بووە. ئێستاش دیسانەوە لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایە، بەوپێیەی یانەی زفولە لە هەفتەی ۱۷ی خولی هۆڵەندی، لە کۆی ۱۸ یانە، لە ڕیزبەندیی ۱٦هـەم دەبینرێن و بە هیوان ستام بتوانێت لە مەترسیی دابەزینیان بۆ پلەدوو، ڕزگاریان بکات.

ستام ۳۱ـهەمین یاریزانی دەستی سێر ئەلێکس فیرگسۆنە کە ڕووبکاتە کاری ڕاهێنەرایەتی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار