ئەوروپابازاری گواستنەوەوەرزشەکانی تر

ڕۆبینهۆ لە دەرگای ئەستەنبووڵەوە بە هیوای گەڕانەوەیە بۆ چامپیۆنس لیگ

یارگانێت/ ڕۆبینهۆی هێرشبەری پێشووتری  گەورە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی و ئەی سی میلان، لە یانەی سیڤاسپۆرەوە پەیوەندی کرد بە ڕیزەکانی یانەی (باشاکشێهری ئستەنبووڵ)ـەوە، کە لە ئێستای خولی تورکیدا سەرووی ڕیزبەندین بە ٦ خاڵ پێش ترازسپۆر.

ڕۆبینهۆ لە ساڵی ۲٠٠۸ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕووی کردە مانچستەر سیتی بە بڕی 32.5 ملیۆن پاوەند، کە ئەو گواستنەوەش کردی بە گرانترین یاریزان لە خولی ئینگلیزی.

لە یانە نوێیەکەی، ڕۆبینهۆ هاوشانی هاوتیمەکەی پێشوتری لە مان سیتی، ئەدیبایۆر یاری دەکات. هاوکات گایل کلیچی یاریزانی پێشووتری ستیزنیش لە هەمان یانەیە.

ڕۆبینهۆ کە هەر زوو ناسناوی (پێلێی نوێ)ی پێ بەخشرا، چاوەڕێ دەکرا دوای ئەو ئاست و توانا سەرسوڕهێنەرەی لە سانتۆسی لانکەی منداڵیی پێشکەشی کرد، هەرواش لە ئەورووپا بدرەوشێتەوە. بەڵام ئەزموونەکانی لە ئەورووپا، پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان بوون. دوای  دەرنەکەوتنی باشی لەگەڵ ستیزنس، ڕووی کردە ئەی سی میلان و بۆ ماوەی پێنج وەرز لە ئیتاڵیا مایەوە. دواتریش لە ئیتاڵیاوە بۆ خولی چین و پاشان و دیسانەوەش بۆ خولی بەڕازیل لەگەڵ یانەی ئەتلەنتیک مینێرۆ.

لە ئێستادا تەمەنی ۳٤ ساڵە و یانەکەی شاری ئستنەبووڵی کردۆتە وێستگەیەکی دی لە وێستەگەکانی ژیانی وەرزشیی. یانە نوێیەکەی لە کۆتایی هەفتەی ۱۷ دا، سەرووی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، هیوایەکی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ نێو کێبڕکێ گەورەکان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار