ئەوروپائیتاڵیاوەرزشەکانی تر

هووتافی ڕەگەزپەرستی لەلایەن هاندەرانی ئینتەر میلانەوە، سزای بە دواوە بوو

یاریگانێت/ لە یاری لوتکەی نێوان ئینتەر میلان و ناپۆلی لە هفتەی ۱۸ی هەفتەی سێریا ئەی، هاندەرانی ئازۆری چەندین جار بە هوتافی ڕەگەزپەرستیی هێرشیان کردە سەر کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری ناپۆلی، تا لە خولەکی ۸٠ دا بەهۆی چەپڵەلێدان بۆ دادوەری یاریەکە، سەنیگالییەکەی ناپۆلی دووەم کارتی زەردی پێ درا و کرایە دەرەوە. سەرەڕای ئەوەش، وەک لە بەیانی فەرمیی فیدراسۆنی تۆپی پێی خولی ئیتاڵیادا هاتووە، فیدراسۆنەکە سوورە لەسەر ئەوەی کۆلیبالی بۆ دوو یاری ڕابگیردرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کارلۆ ئانچلۆتی دوای یاریەکە وتی داوامان لە سەرپرشتیاران کردووە یاریەکە ڕابگرێت.

کۆلیبالی تاکە یاریزان نەبوو کە بە بڕیاری ناوبژیوان بکرێتە دەرەوە، بەڵکو لۆرێنزۆ ئینسینی هاوتیمیشی لە خولەکی ۹٤ هەمان بڕیاری بەسەردا درا.

ئینتەر میلان کە ڕۆژی شەممە ڕوو دەکاتە یاریگای ئیمپۆلی، لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی شاری فلۆرەنسیدا هاتووە کە ڕێگە بە هاندەری ئینتەر نادرێت ئامادەی یاریەکەبن. ئەمەش وەک سزایەک بۆ ئەو دوو یاریەی لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەبێ هاندەرەکانیان ئەنجامی دەدەن و یاریەکیش بە نیوەچۆڵیی یاریگاکەیانەوە (جێگەی تایبەت با هاندەرانی ئینتەر).

جێی ئاماژەیە، بە کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی یاریەکەی ئینتەر و ناپۆلی، بەهۆی پشێوی و گرژیی و ئاڵۆزیی نێوان هەردوو یانەکەوە، لە دەرەوەی یاریگا هاندەرێکی ئینتەر میلان بەهۆی پیاکێشانی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لە دەست دابوو.

دۆڕانی ناپۆلی لە بەرژەوەندی یۆڤی بوو کە هەر هەمان شەو خانمەپیرەکەش نەیتوانی لە داوی یەکسانبوونی 2-2ی ئەتڵەنتا ڕزگاریی بێت.

یۆڤی بە 50 خاڵ پێشەنگە و، ناپۆلی بە جیاوازی 9 خاڵ لە دوایەوە دێت و ئینتەریش وەک پلەی سێهەم 36 خاڵی هەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار