ئەوروپائینگلتەراوەرزشەکانی تر

لیژنەی سزاکان کۆتا بڕیاری دا لەبارەی سزادانی سەڵاحەوە

یاریگانێت/ لە یاری دوێنێ شەوی یانەکەیان بەربەر یانەی نیوکاسڵ، موحەمەد سەڵاح لەناوچەی سزای یانەی میوان فاوڵێکی لەدژ ئەنجام درا و دادوەری یاریەکە بە پەناڵتی هەژماری کرد و ئەستێرە میسریەکەش گۆڵی دووەمی لە کۆی چوار گۆڵە خاوێنەکەی یانەکەی پێ تۆمار کرد.

وەک باس لێوە دەکرا، سەلاح بە ئەنقەست خۆی بەرداوەتەوە و ویستی هەڵخەڵەتاندنی ناوبژیوانەکەی هەبووە. کە ئەوەش لە یاساکانی تۆپی پێی ئینگلیزیدا بە ڕاگرتنی بۆ دوو یاری سزا هەڵدەگرێت.

ئەمڕۆ وەک بڵاو کراوەتەوە، لیژنەی تایبەت بە سزاکان کۆتا بڕیاری داوە و میسرییە ۲٦ ساڵەکە تووشی هیچ سزایەکی ڕاگیران نابێتەوە. بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە هەردوو یاری داهاتوویان بەرامبەر ئارسیناڵ و مان سیتی، لیڤەرپووڵ گۆڵکارەکەی لەدەست دەدات.

سزای ڕاگرتن بۆ دوو یاری لە وەرزی ۲٠۱۷ – ۲٠۱۸ ناسێنرا، لە دژی هەر یاریزانێک هەوڵی پەناڵتی نادروست بدات، یاخود بە خۆنواندن ببێتە هۆکاری کرانە دەرەوەی هەر یاریزانێک.

لیڤەرپووڵ سەرووی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ گرتووە، بە جیاوازیی ٦ خاڵ لە تۆتنهامی پلەی دووەم و ۷ خاڵ لە مان سیتیەوە گرتووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار